بە دەیان ئەندامی داعش لە نایجڕیا کوژران

(0) / / ئەفریقیا / داعش


Nov 16, 2021

قەبارەی فۆنت:

سوپای نایجڕیا شەوی دووشەممە ڕایگەیاند کە لە هەڵمەتێکی سەربازیی بەرفراوان لە باکوری ڕۆژهەڵاتی ئەم وڵاتە زیاتر لە 50 تیرۆریستی داعشی کوژراون.

بەشی پەیوەندییە گشتییەکانی سوپای نایجڕیا لە ڕاگەێندراوێکدا ئاماژەی بە هەڵمەتێکی سەربازی لە ناوچەی ئسکیرا ئۆبا لە ویلایەتی بورنۆ داوە کە 50 تیرۆریستی داعش لەو هەڵمەتە سەربازییەدا کوژراون و دەست بە سەر چەک و کەلوپەلی سەربازی ئەواندا گیراوە.

فەرماندەیەک و سێ سەربازی سوپای نایجڕیاش لەو شەڕەدا کوژراون.

ماوەی 12 ساڵە گرووپە تیرۆریستییەکان لەم ناوچەی نایجڕیا چالاکی دەکەن و پەلی بۆ وڵاتانی وەک چاد و کامیرۆنیش کێشاوە. ئەو ئاڵۆزییەش تا ئێستا بووەتە هۆکاری کوژرانی 40 هەزار کەس و ئاوارەبوونی یەک ملیۆن کەسی دیکە./.