ژمارەی قوربانیانی هێرشەکانی باکوری ڕۆژئاوای نایجڕیا گەیشتە 200 کەس

(0) / / ئەفریقیا / نایجڕیا


Jan 09, 2022

قەبارەی فۆنت:

لە میانەی هێرشی گرووپە میلیشیاکان لە گوندەکانی ویلایەتی زامفارای باکوری ڕۆژئاوای نایجڕیا نزیکەی 200 کەس کوژران.

سوپای نایجڕیا پێشتر ڕایگەیاندبوو کە لە ڕۆژی دووشەممەی هەفتەی ڕابردوو هێرشی ئاسمانیی کردووەتە سەر چەند ئامانجێک لە دارستانەکانی گوسامی و گوندی تسامری ڕۆژئاوا لە ویلایەتی زامفارا کە لەو هێرشانەدا زیاتر لە 100 چەکدار و دوو سەرکردەی ئەوان کوژراون.

خەڵکی ناوچەکەش ڕۆژی شەممە پاش ناشتنی بەکۆمەڵی تەرمی کوژراوەکان لە لایەن سوپای نایجڕیاوە بۆ گوندەکانی خۆیان گەڕانەوە.

عەمرۆ ماکری لە دانیشتووانی ناوچەکە کە هاوسەر و سێ منداڵی خۆیی لەو شەڕەدا لە دەست داوە، ڕایگەیاندووە کە لانیکەم 154 کەس بە تایبەت چەندین چەکداری میلیشیاکان لە لایەن سوپاوە نێژراون. بەڵام خەڵک دەڵێن کە کوژراوەکان نزیکەی 200 کەس بوون.

حکومەتی خۆجێی لە ویلایەتی زامفارا ڕایگەیاندووە کە 58 کەس بە هۆی هێرشەکانەوە کوژراون.

ئاژانسی ڕۆیتەرز ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند کە لە هێرشی گرووپێکی چەکداری 300 کەسی بۆ 8 گوند لە ناوچەی ئانکای سەر بە ویلایەتی زامفارا، 30 کەس لە خەڵکی ناوچەکە کوژراون.

خەڵکی ناوچەکە ڕایانگەیاندووە کە هێرشی ئەو چەکدارانە لە تۆڵەی هێرشە ئاسمانییەکانی سوپای نایجڕیا بووە./.