ئەندامێکی جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان هۆکاری پەرتەوازەیی و ناتەبایی هەر دوو حیزبە سەرەکییەکەی هەرێمی کوردستانی ڕاگەیاند و وتی کە ئەوان بۆ مسۆگەرکردنی خواست و داواکارییەکانی گەلی کورد لە بەغدا نین.
نزار مەحمود ساڵح وتی کە ئەو دوو حیزبە بەرژەوەندییەکانی خۆیان بە لاوە گرنگە و لەو پێناوەدا دەست بۆ هەموو کارێک دەبەن و پەیوەندی لە گەڵ هەموو لایەنێکیش دەبەستن.
ئەو ئەندامەی جڤاتی نیشتمانی گۆڕان وتی کە پارتی و یەکێتی هەوڵ دەدەن بە پەراوێزخستی یەکتر لە بەغدا پۆست و ئیمتیازی زیاتر بۆ خۆیان بە دەست بێنن.
نزار مەحمود وتی کە بە لای ئەو دوو حیزبەوە خواست و داواکارییەکانی خەڵکی کورد گرنگ نییە./.