سیسی بە پەیامێکی ئەمریکاوە بەپەلە سەردانی سعوودیە دەکات

(0) / / ئەفریقیا / عەبدولفەتاح سیسی سعوودیە


Mar 08, 2022

قەبارەی فۆنت:

سەرچاوەکانی هەواڵ ڕایانگەیاند کە سەرۆک کۆماری میسر لە سەردانێکی لەناکاو و بەپەلەدا ئەمڕۆ سێ شەممە 8 ی ئادار سەردانی سعوودیە دەکات.

پێگەی العربی الجدید لە سەر زاری چەند سەرچاوەیەکی میسری ڕایگەیاندوە کە سەردانەکەی عەبدولفەتاح سیسی بۆ ڕیاز تەنیا چەند کاتژمێرێک دەبێت و لە کاتێکدا دەکرێت کە بە هۆی هێرشەکانی ڕووسیاوە بۆ سەر ئۆکرانیا، میسر تووشی کێشەی ئابوری بووە.

بە وتەی سەرچاوەکان، سیسی هیوادارە بتوانێت لە سعوودیە نەوتی زیاتر و هاوکاری دارایی وەربگرێت بە تایبەت لە ئێستادا کە نرخی جیهانیی نەوت بە ڕێژەیەکی زۆر بەرز بووەتەوە.

سەرۆک کۆماری میسر لەو بڕوایەدایە کە وڵاتانی ئەنجومەنی هاریکاری بە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت داهاتێکی زۆریان دەبێت و دەتوانن هاوکاری زیاتری قاهیرە بکەن.

سەرچاوەکان ڕایانگەیاندووە کە سیسی لە سەردانەکەی ئەم دواییەی بۆ کوێت بە ئامانجەکانی نەگەیشتووە.

لە لایەکی دیکەوە، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دەرەوەی میسر ڕایگەیاندووە کە سیسی پەیامێکی بەرپرسانی ئەمریکا سەبارەت بە بەرزکردنەوەی ڕێژەی وەبەرهێنانی نەوت ڕادەستی دەسەڵاتدارانی سعوودیە دەکات./.