ئەمریکا: ئێران هەوڵی بەدەستهێنانی چەکی ناوەکیی نەداوە

(0) / / ئەمەریکا / ئەمریکا ئێران


Apr 27, 2022

قەبارەی فۆنت:

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە ڕاپۆرتێکدا جارێکی دیکە دانی بەوەدا ناوە کە ئێران هەوڵی بەدەستهێنانی چەکی ناوەکیی نەداوە.

لە ڕاپۆرتێکی نوێی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکادا هەمان تۆمەتبارکردنەکانی پێشوو لە دژی ئێران دووبارە بووەتەوە و سەبارەت بەوەی چالاکی و مادەی ناوەکیی ڕانەگەێندراو لە ئێران ناو براوە، نیگەرانی خۆیی دەربڕیوە.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە ئێران لە ساڵی 2021 لە بواری پیتاندنی یورانیۆم و پاشەکەوتی یورانیۆم و جێگیرکردنی سەنتریفۆژی پێشکەوتوو درێژەی بە چالاکییەکانی داوە.

ئەمریکا باسی ئەوەشیکردووە کە ئێران سەرەڕای ئەم چالاکییانە هەنگاوی جیدیی بۆ بەدەستهێنانی چەکی ناوەکی هەڵنەگرتووە./.