سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکا ڕەخنەی لە سیاسەتی وڵاتەکەی بۆ هاوکاریکردنی ئۆکرانیا لە شەڕی بەرامبەر بە ڕووسیا گرت.

دوناڵد ترەمپ وتی بۆ دەبێت ئێمە 40 ملیار دۆلار هاوکاری ئۆکرانیا بکەین، لە کاتێکدا کە ئەورووپییەکان هاوکاری کەمتر دەکەن و زیاتریش لە بەردەم کاریگەری هێرشەکانی ڕووسیادان.

ناوبراو وتی کە من پێشتر لەوەدا سەرکەوتوو بووم کە وڵاتانی ئەورووپی ناچار بکەم تێچووی زیاتر لە ناتۆ لە ئەستۆ بگرن و حکومەتی بایدنیش دەبێت هەر ئەم سیاسەتەی هەبێت.

ترەمپ وتی کە چین و لایەنەکانی دیکە لەو پارەیەی کە لە مانگی شوباتەوە بە ئۆکرانیا دەدرێت، سوودی زیاتر دەبەن./.