میسر: شەڕی ڕووسیا و ئۆکرانیا 7 ملیار دۆلار زیانی پێگەیاندووین

(0) / / ئەفریقیا / میسر ڕووسیا ئۆکرانیا


May 16, 2022

قەبارەی فۆنت:

سەرۆک وەزیرانی میسر ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی ڕاستەوخۆ لە شەڕی ڕووسیا و ئۆکرانیا زیانی پێگەیشتووە.

مستەفا مەدبولی ڕۆژی دووشەممە 16 ی ئایاری 2022 ڕایگەیاند کە کاریگەرییەکانی شەڕی ڕووسیا و ئۆکرانیا بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی کاڵا ستراتیژییەکان و ئەم زیانەش بۆ ئێمە 7 ملیار دۆلار بووە.

سەرۆک وەزیرانی میسر وتی کە قاهیرە لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا نزیکەی 20 ملیار دۆلار سەرمایەگوزاریی لە دەست داوە بەڵام لە هەمان کاتدا 12 ملیار دۆلاری لە وڵاتانی ناوچەی کەنداوی فارس دەستەبەر کردووە.

میسر گەورەترین هاوردەکاری گەنمی جیهانە و لە سەدا 60 ی دانەوێڵەی پێویستی لە وڵاتانی دەرەوە دابین دەکات. لە سەدا 80 ی ئەو هاوردەش لە وڵاتانی ڕووسیا و ئۆکرانیاوە بووە./.