باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغدا لە چاوپێکەوتنی ئایەتوڵڵا سەید حوسێن سەدر جەختیکردەوە کە ئامانجی هاوبەشی ئێمە عێراقێکی سەقامگیر، پێشکەوتوو، خاوەن دیمۆکراسی و یەکگرتووە.
ئلینا ڕومانۆسکی باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق سەردانی کازمەینی کرد و لە چاوپێکەوتنی ئایەتوڵڵا سەید حوسێن سەدر پابەندبوونی وڵاتەکەیی بە هاوبەشیی ستراتیژی لە گەڵ عێراق دووپات کردەوە و وتی کە پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و واشنتن دەتوانێت ڕۆڵی گرنگی لە سەقامگیری ناوچەکەدا هەبێت.
ناوبراو بە ئایەتوڵڵا سەدری ڕاگەیاند کە ئامانجی هاوبەشی ئێمە عێراقێکی سەقامگیر، پێشکەوتوو، خاوەن دیمۆکراسی و یەکگرتووە./.