وەزیری دەرەوەی مالی فەرەنسای بە پاڵپشتیکردنی تیرۆریستان و پڕچەککردنی ئەوان تۆمەتبار کرد و ڕایگەیاند دەبێت ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لێکۆڵینەوە لە سەر ئەم بابەتە بکات.

پەیوەندییەکانی نێوان فەرەنسا و مالی پاش بە دەسەڵات گەیشتنی سوپای ئەم وڵاتە لە ڕۆژئاوای ئەفریقا لە ساڵی 2020 ئاڵۆز بووە.

فەرەنسا ڕۆژی دووشەممە کۆتایی بە بوونی سەربازیی خۆی لە مالی هێنا.

زاهیر عەبدوڵڵا دیوپ وەزیری دەرەوەی مالی لە نامەیەکدا بۆ ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند کە فەرەنسا بەردەوام هەرێمی ئاسمانیی ئەم وڵاتەی بەزاندووە تا سیخوڕی بە سەر هێزە چەکدارەکانیدا بکات و لە ڕێگای ئاسمانییەوە چەک و پێداویستی دیگە بە تیرۆریستان بگەێنێت.

وەزیری دەرەوەی مالی وتی: درۆنەکان، کۆپتەرەکان و فڕۆکە شەڕکەرەکانی فەرەنسا لە کانوونی دووەمی ئەمساڵەوە تا ئێستا بە بێ موڵەتی حکومەتی کاتیی مالی نزیکەی 50 جار هەرێمی ئاسمانییان بەزاندووە./.