لە لیبیا چی دەگوزەرێت؟

(0) / / ئەفریقیا / لیبیا فەتحی پاشاغا عەبدولحەمید دەبیبە


Aug 28, 2022

قەبارەی فۆنت:

وەزارەتی تەندرووستی حکومەتی یەکڕیزی نیشتمانی لیبیا ڕایگەیاند کە بە هۆی شەڕ و پێکدادانەکانی تەرابلۆسی پایتەختی ئەم وڵاتە تا ئێستا 32 کەس کوژراون و 159 ی دیکەش بریندار بوون.

پاش شەڕ و پێکدادانی گرووپێک لە هێزەکانی ئاسایشی گشتی بە فەرماندەیی عیماد تەرابلۆسی لە گەڵ هێزەکانی لیوای 777 بە فەرماندەیی هەیسەم تاجوری لە نزیک شەقامی زاویە و باب بن غەشیر، تا ڕادەیەک دۆخی تەرابلۆسی پایتەخت ئاسایی بووەتەوە.

کەناڵی جزیرە ڕایگەیاند کە بە هۆی شەڕ و پێکدادانەکانی دوێنێی تەرابلۆسەوە 250 ئۆتۆمبێل سووتاوە.

سەرچاوەکانی لیبیا ڕایانگەیاندووە کە شەڕەکە لە نێوان هێزەکانی سەر بە فەتحی پاشاغا بووە کە لە لایەن پەرلەمانەوە بۆ پێکهێنانی حکومەت ڕاسپێردراوە، لە گەڵ هێزەکانی سەر بە عەبدولحەمید دەبیبە سەرۆک وەزیرانی حکومەتی یەکڕیزی نیشتمانیی لیبیا.

لیبیا تووشی قەیرانی سیاسی و شەڕ و پێکدادانی نێوان دوو حکومەت بووەتەوە، یەکەم حکومەتێک بە سەرۆکایەتی پاشاغا کە لە لایەن پەرلەمانەوە بۆ پێکهێنانی ڕاسپێردراوە و ئەوی دیکەش حکومەتی دەبیبە کە ئامادە نییە دەسەڵات ڕادەستی پاشاغا بکات.

پاشاغا لە لایەن ژنڕاڵ خەلیفە حەفتەرەوە پاڵپشتی دەکرێت کە لە ڕۆژهەڵاتی لیبیایە و لە ساڵی 2019 بۆ کۆنتڕۆڵکردنی تەرابلۆس هەوڵیدا./.