زانیاری نوێ لە سەر دانوستانەکانی پارتی و یەکێتی لە سەر پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق بڵاو بووەتەوە.
بەشیر حەداد جێگری پێشووی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندووە کە چاوەڕوانی موفاجەئە دەکرێت لە وتووێژەکانی نێوان پارتی و یەکێتی و لەم ڕۆژانەدا دەرەنجامەکان دەبینرێن.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە وتووێژەکان گەیشتوونەتە ئاستێکی پێشکەوتوو و ئەگەر ڕێکەوتنیش لە سەدا سەد نەکرابێت، ئەوا نزیکن لە ڕێکەوتن.
هەروەها عەبدوڵڵا عەلیاوایی ڕاوێژکاتی پێشووی سەرۆک کۆماری عێراق ڕایگەیاندووە کە پارتی و یەکێتی لە سەر پۆستی سەرۆک کۆمار ڕێکەوتنیان کردووە بەڵام لە ئێستادا ئاشکرای ناکەن.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە مەحمود محەممەد وتەبێژی پارتی دیمۆکراتی کوردستان ڕایگەیاندووە کە تا ئێستا حیزبەکەی و یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە سەر کاندیدەکانی خۆیان سوورن و هیچ ڕێکەوتنێک سەبارەت بە پۆستی سەرۆک کۆمار نەکراوە./.