دیپلۆماتکارێکی باڵای ئەمریکا وتی کە واشنتن لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناکشێتەوە.
جێن گاڤیتۆ وتی کە ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناکشێتەوە لە بەر ئەوەی کە دەبێتە هۆی بۆشاییەک کە پەکین، مۆسکۆ و تاران کەڵکی لێ وەردەگرن.
یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری عێراق، ئێران و دیپلۆماسی گشتی وتی کە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا گرێدراوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە./.