ئەمریکا سەبارەت بە سوریا داوایەک لە وڵاتانی جیهان دەکات

(0) / / ئەمەریکا / نێد پرایس


Jan 04, 2023

قەبارەی فۆنت:

پاش کۆبوونەوەی وەزیرانی بەرگری سوریا و تورکیا، ئەمریکا داوای لە وڵاتانی جیهان کرد واز لە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان لە گەڵ حکومەتی دیمەشق بێنن.

نێد پرایس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند کە ئێمە پاڵپشتی لەو وڵاتانە ناکەین کە پەیوەندییەکانیان لە گەڵ سوریا و حکومەتەکەی بەشار ئەسەد پتەو دەکەن.

ناوبراو وتی: واشنتن داوا لە وڵاتانی جیهان دەکات کە دۆسیەی مافی مرۆڤی حکومەتی سوریا لە 12 ساڵی ڕابردوو لە بەرچاو بگرن./.