چوار وڵاتی ئەمریکا، بەریتانیا، فەرەنسا و ئەڵمانیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایانگەیاند تا ئەو کاتەی کە بەرەوپێشچوون بەرەو چارەسەرێکی سیاسی نەبێت ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لە گەڵ حکومەتەکەی بەشار ئەسەد و هەڵگرتنی سزاکان ڕوو نادات.
ئەو چوار وڵاتەی ڕۆژئاوا لە بەیاننامەکەدا حکومەتی دیمەشقیان بە ئەنجامدانی تاوان لە دژی گەلی سوریا و هەڕەشە لە سەر ئاسایشی ناوچەکە تۆمەتبار کردووە.
لە بەیاننامەکەی ئەمریکا، بەریتانیا، فەرەنسا و ئەڵمانیادا هاتووە کە تا ئەو کاتەی کە بەرەوپێشچوون لە چارەسەری سیاسی بۆ قەیرانی سوریا بەدی نەکرێت، ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لە گەڵ دیمەشق ڕوو نادات و سزا و گەمارۆکانیش بەردەوام دەبێت./.