ئایا پوتین دەستگیر دەکرێت؟

(0) / / ئەورووپا / ڕووسیا پوتین ئۆکراینا


Mar 18, 2023

قەبارەی فۆنت:
دادگای تاوانی نێودەوڵەتی ڕایگەیاندووە کە بە هۆی هێرشەکانی سوپای ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراینا و کوژران و برینداربوونی هەزاران کەسی مەدەنی، بڕیاری دەستگیرکردنی سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتەی دەرکردووە.
لە ڕاگەێندراوێکی دادگای تاوانی نێودەوڵەتیدا هاتووە کە لە ئێستادا بەڵگەی پێویست لە بەردەستە کە دەیسەلمێنن ڤلادیمیر پوتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا تاوانی شەڕی لە ئۆکراینا کردووە.
لەو ڕاگەێندراوەدا هاتووە کە ڕووسیا بە نایاسایی منداڵانی ئۆکراینای بۆ خاکی خۆی گواستووەتەوە.
دادگای تاوانی نێودەوڵەتی ڕایگەیاندووە کە لە سەر بنەمای بەڵگەکان و بە هۆی هێرشەکانی سوپای ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراینا بە مەبەستی داگیرکردنی ئەم وڵاتە، بڕیاری دەستگیرکردن بۆ ڤلادیمیر پوتین دەرکراوە./.