ژمارەی قوربانییەکانی شەڕە ناوخۆییەکەی سودان گەیشتە 420 کوژراو و 3700 بریندار

(0) / / ئەفریقیا / سودان


Apr 24, 2023

قەبارەی فۆنت:
ڕێکخراوی تەندرووستی جیهانی ڕایگەیاند کە ژمارەی کوژراوانی شەڕ و پێکدادانە ناوخۆییەکانی سودان گەیشتووەتە 420 کەس و 3700 کەسیش بریندار بوون.
لە ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی تەندرووستی جیهانیدا هاتووە کە لە شەڕە ناوخۆییەکەی سودان زیاتر لە 420 کەس کوژراون کە 264 کەس لەوان سڤیلن.
لە لایەکی دیکەوە هەیسەم ئیبراهیم وەزیری تەندرووستی سودان ڕایگەیاندووە کە زیاتر لە 400 کوژراو لە نەخۆشخانەکاندا تۆمار کراون.
سەرچاوە سەربەخۆکانیش ڕایانگەیاندووە کە ژمارەی کوژراو و بریندارەکان بە هۆی بڵاوبوونەوەی تەرمەکان لە شەقامەکان و نەچوونی بریندارەکان بۆ نەخۆشخانەکان هێشتا دیار نییە./.