مۆسکۆ: ئۆکراینا بە دوو درۆن هێرشی کردووەتە سەر کۆشکەکەی پوتین

(0) / / ئەورووپا / مۆسکۆ ڤلادیمیر پوتین


May 03, 2023

قەبارەی فۆنت:
وتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری ڕووسیا ڕایگەیاند کە ئۆکراینا بە درۆن هێرشی کردووەتە سەر کۆشکی کرملێن بەڵام هێرشەکە تێکشکێندراوە و زیانی بە دواوە نەبووە و هێرشەکە بۆ کوشتنی ڤلادیمیر پوتین بووە و مافی وەڵامدانەوەش بۆ ڕووسیا پارێزراوە.
دیمێتری پسکۆف وتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری ڕووسیا هەواڵی تێکشکاندنی دوو درۆنی ئۆکراینای لە سەر ئاسمانی کۆشکی کرملێن ڕاگەیاند.
ناوبراو وتی کە بە تێڕوانینی مۆسکۆ ئەم هێرشە بۆ کوشتنی پوتین بووە.
پسکۆف وتی کە ڕووسیا ئەم هێرشە بە تیرۆریستی دەزانێت و مافی وەڵامدانەوەش بە هەر شێوازێک بۆ خۆی بە پارێزراو دادەنێت.
وتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری ڕووسیا وتی کە لە کاتی هێرشەکەدا پوتین لە کۆشکەکەیدا نەبووە و بەرنامەکانی ڕۆژانەشی وەک خۆی بەردەوام دەبێت./.