ئەنکەرە: ئەمریکا تۆڵەی کودەتا شکستخواردووەکە لە ئەردۆغان دەکاتەوە

(0) / / ئەمەریکا / ئەردۆغان


May 04, 2023

قەبارەی فۆنت:
وەزیری ناوخۆی تورکیا، ئەمریکای بەوە تۆمەتبار کرد کە وەک تۆڵەی کۆدەتا شکسخواردووەکەی ئەم وڵاتە هەوڵی شکستهێنانی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە هەڵبژاردنەکاندا دەدات.
سولێمان سویلۆ وتی: دەزانین کە ئەمریکا دەستی لە کودەتاکانی تورکیادا هەبووە و ئەوان دەیانەوێت تۆڵەی شکستی کودەتاکان بکەنەوە، ئەوەش دەزانین کە ئەمریکییەکان دەیانەوێت تۆڵەی ئەوە لە ئەردۆغان بکەنەوە کە سیستەمی دەستڕۆیشتوویی ئەوانی لە تورکیا کە لە دەیەی 1960 دابین کرابوو، لە ناو بردووە.
ناوبراو وتی کە ئەردۆغان ئەو سیستەمەی لە ناو بردووە و ئێستا ئەمریکییەکان و تەنانەت وڵاتانی ئەورووپی هەوڵی تۆڵەکردنەوە دەدەن.
وەزیری ناوخۆی تورکیا وتی کە واشنتن کەڵک لە پەکەکە و ڕێکخراوەکەی گویلەن کە هەر دوو نایاسایین، وەردەگرێت./.