بۆ هەڵبژاردنەکانی تورکیا لە ئاستی ناوخۆ و دەرەوە گرنگە؟

(0) / / وتار / تورکیا


May 14, 2023

قەبارەی فۆنت:
هەڵبژاردنەکانی 14 ی ئایاری سەرۆکایەتی و پەرلەمانی تورکیا لە ئاستی ناوخۆی ئەو وڵاتە و دەرەوە گرنگییەکی زۆری هەیە و چاوی جیهان ئەمڕۆ یەک شەممە کەوتووەتە سەر ئەوەی کە لە تورکیا و لە سندۆقەکانی دەنگدان ڕوو دەدات.
لە گرنگترین هۆکارەکانیش دەتوانین ئاماژە بەم خاڵانە بدەین:
یەکەم: ئەم هەڵبژاردنانە بووەتە تاقیکردنەوەیەکی گەورە بۆ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، ئەو کەسەی کە زیاتر لە دوو دەیە لە دەسەڵاتدا مایەوە و حکومەتەکەیی بە کۆمەڵە تەکتیکێک تا ئێستا پاراستووە، تەکتیکی وەک زەبری هێز و پاڵپشتی جەماوەری، ئەگەرچی پێگەی لەم دواییانەدا لاواز بووە.
دووەم: ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی تورکیا کاریگەری زۆری لە سەر بەرژەوەندی زلهێزەکانی جیهان بە تایبەت ئەمریکا و ڕووسیا لە ناوچەکە دەبێت، بە تایبەت لە بواری ئاسایش و وزە.
سێهەم: ئەم هەڵبژاردنانە بە دڵنیاییەوە کاریگەریی لە سەر پەیوەندییەکانی تورکیا لە گەڵ ئەمریکا و ئەورووپا دەبێت. ئەگەرچی ئەردۆغان هەندێک کات دژایەتی هاوپەیمانانی تورکیا لە ڕۆژئاوا کردووە بەڵام ئەوەشی سەلماندووە کە هاوبەشێکی گرنگە، نەک تەنیا لە کاروباری ئەمنی ناوچەکە، وەک پێدانی درۆن بە ئۆکراینا و داخستنی گەرووەکانی تورکیا، بەڵکوو تا ڕادەیەک لە ئیدارەدانی قەیرانە گەورەکانی وەک قەیرانی پەنابەرانی ئەورووپا لە ساڵانی 2016 و 2017 و هەروەها لە گرێبەستی دانەوێڵەی ئۆکراینا.
چوارەم: وڵاتانی ڕۆژئاوا پرۆژەی گەڕانەوە بەرەو تورکیا لە ئەگەری سەرکەوتنی ئەردۆغان جێبەجێ دەکەن، ئەگەرچی بە ناڕاستەوخۆش پاڵپشتییان لە ڕکابەرەکەی کردووە، نەیارانی ئەردۆغان لە ئەگەری سەرکەوتیان دەتوانن ڕێڕەوی پەیوەندییەکانی تورکیا بەرەو ڕۆژئاوا بگۆڕنەوە، دۆخێک هاوشێوەی پێش گەیشتنی ئەردۆغان بە دەسەڵات./.