سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا، چین بە گەورەترین هەڕەشە لە سەر جیهان ناو دەبات

(0) / / ئەورووپا / ڕیشی سوناک


May 21, 2023

قەبارەی فۆنت:
سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا ئەمڕۆ یەک شەممە لە کۆبوونەوەی لوتکەی جی 7 ڕایگەیاند کە چین گەورەترین هەڕەشەیە لە سەر ئاسایشی جیهانی.
ڕیشی سوناک وتی کە گرووپی 7 لە بەرامبەر چین یەک ئامانجی هەیە، چین گەورەترین کێشەی سەردەمی ئێمە و هەڕەشەیە لە سەر ئاسایش و گەشەی جیهانی.
سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا ڕایگەیاند کە سیاسەتی وڵاتەکەی بۆ وەڵامدانەوەی چین لە گەڵ هاوپەیمانان دەبێت.
سوناک وتی: ئامانجی ئێمە نەهێشتنی ئاڵۆزییەکانە نەک جیابوونەوە لە چین، ئێمە لە گرووپی 7 ئەو هەنگاوانە دەگیرینەبەر کە بتوانێت ڕێگری لە زاڵبوون و دەستێوەردانی چین لە وڵاتانی دیکەدا بکات./.