کازم فاروق هەڕەشەی ئاشکراکردنی نهێنییەکان دەکات

(0) / / كوردستان / کازم فاروق


Jun 12, 2023

قەبارەی فۆنت:
ئەندامی پێشووی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان لە پاش زیاتر لە ساڵێک وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی ڕایگەیاندووە کە مەترسی لە سەر ژیانی نەماوە و تەنیا یەک نەشتەرگەری ماوە.
دکتۆر کازم فاروق لە پەیامێکدا و لە یەکەم دەرکەوتنی پاش نەخۆشکەوتنی ڕایگەیاندووە کە " هەندێک شتم بیستووە، بە ڕاستی بیرم لەوە کردووەتەوە ئەوانەی کاتی خۆی تیرۆر کران و بوونە قوربانی، بەشێکیان لە پاش خۆیان هەندێک درۆ و سیناریۆیان بۆ بڵاو کرایەوە. بیرم لەوە دەکردەوە چ نهێنییەکیان لە گەڵ خۆیان بردبێتە ژێر خاک و ئەگەر 15 خولەک دەرفەتیان هەبێت قسە بۆ خەڵک بکەن دەبێت چ نهێنییەک باس بکەن. بەڵام دیارە خودای گەورە نەیهێشت ئەو دەستە ڕەشەی خۆی وەک فریادڕەسی خەڵک دەناسێنێت نهێنییەکەی بچێتە ژێر خاکەوە ".
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە " لە پاش ئەو نەشتەرگەرییەم هەموو بەڵگە و ڕاستییەکان بۆ ڕای گشتی بڵاو دەکەمەوە لە سەر ئەم بابەتە، بە ڕاستی پێویستییەکە و دەبێت خەڵکی کوردستان بیزانن "./.