لاهور شێخ جەنگی لە کەرکوک بە نیازی چییە؟

(0) / / فایلی تایبەت / کەرکوک عێراق لاهور شێخ جەنگی


Jul 05, 2023

قەبارەی فۆنت:
بۆ هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق لە کەرکوک کە بڕیارە کۆتایی ئەمساڵ بەڕێوە بچێت، لاهور شێخ جەنگی کە خۆی وەک هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەناسێنێت، لیستی تایبەتی دەبێت، بۆ ئەو مەبەستەش دەیەوێت کەسانی بەشدار لەو لیستەدا دەستنیشان بکات.
زانیارییە میدیاییەکان باس لەوە دەکەن کە لاهور شێخ جەنگی دەستی بە ئامادەکاری کردووە بۆ یەکلاییکردنەوەی ناوی کاندیدەکانی لیستەکەی.
چەند ناوێک وەک کاندید بۆ لیستەکەی لاهور شێخ جەنگی یەکلابوونەتەوە و زیاتر لەو کەسانەش پێکهاتووە کە لە یەکێتی نیگەرانن.
هەر لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکان بۆ یەکلاکردنەوەی ناوی لیستەکەی، لاهور شێخ جەنگی پەیوەندی بە چەند کەسایەتییەکی دیاری یەکێتی لە شاری کەرکوکەوە کردووە بۆ ئەوەی لە سەر لیستەکەی کاندید بن بۆ هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکان.