ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق جەختیکردەوە کە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا هەنگاوێکی گرنگە کە ڕۆڵ و پێگەی نێودەوڵەتی بەغدا زیاتر دەکات.
سەباح عەکیکی ئەندامی هاوپەیمانی سائیرۆن لە پەرلەمانی عێراق، کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکای لەم وڵاتە بە پێویست ناو برد.
ناوبراو وتی: عێراق هەوڵەکانی لە پێناو گەڕانەوەی ڕۆڵ و پێگەی عەرەبی، ناوچەیی و نێودەوڵەتی خۆی دەستپێکردووە و کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا و وڵاتانی دیکەش ئەم ڕۆڵە زیاتر دەکات.
عەکیکی وتی: ئەنجامی گەڕی سێهەمی وتووێژی ستراتیژی نێوان عێراق و ئەمریکا، کاریگەری حکومەتی بەغدای بۆ سەپاندنی ئیرادەی خۆی و جێبەجێکردنی بڕیارەکەی پەرلەمان بۆ کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لەم وڵاتە سەلماند./.