وەزیری بازرگانی ئەمریکا سەردانی چین دەکات

(0) / / ئەمەریکا / چین ئەمریکا جینا ڕیمۆندۆ


Jul 26, 2023

قەبارەی فۆنت:
وەزیری بازرگانی ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە بەنیازە هاوینی ئەمساڵ سەردانی چین بکات.
جینا ڕیمۆندۆ وەزیری بازرگانی ئەمریکا ڕایگەیاند کە هاوینی ئەمساڵ سەردانی چین دەکات بەڵام بەرواری سەردانەکەی دیاری نەکردووە.
لە ئەگەری سەردانەکەی ڕیمۆندۆ بۆ پەکین، ناوبراو چوارەم ئەندامی کابینەکەی بایدن دەبێت کە لە مانگی ڕابردووەوە سەردانی چین دەکات.
لە سەرەتای مانگی ڕابردووەوە هەر یەک لە وەزیری دەرەوە، وەزیری گەنجینە و نێردەی تایبەتی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا سەردانی چینیان کردووە.
پەیوەندییەکانی چین و ئەمریکا لە پاش سەردانەکەی مانگی ئابی ڕابردووی نانسی پڵۆسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەو وڵاتە بۆ تایوان ڕووی لە ئاڵۆزبوون کرد.