ترەمپ: بایدن شێتە و عەقڵی لە دەست داوە

(0) / / ئەمەریکا / جۆبایدن ئەمریکا دوناڵد ترەمپ


Aug 11, 2023

قەبارەی فۆنت:
سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکا هێرشی کردە سەر سەرۆک کۆماری ئێستای ئەم وڵاتە و ڕایگەیاندووە کە وڵاتەکەی بەرەو دۆزەخ دەبات.
دوناڵد ترەمپ لە پۆستێکدا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڕایگەیاندووە کە جۆبایدن سەرۆک کۆماری ئەمریکا نەک تەنیا گەمژە و بێتوانایە، بەڵکوو عەقڵی لە دەست داوە و شێتە.
ترەمپ سیاسەتەکانی ئێستای ئەمریکای بە قێزەڤن و شەڕەنگێزانە ناو برد و وتی کە قەیرانی تایوان بە هۆی بێتوانایی بایدنەوە بەرەو هەڵکشان دەڕوات.
ناوبراو پێشتر ڕایگەیاندبوو کە ئەگەر وەک سەرۆکی ئەمریکا هەڵبژێردرێتەوە، لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە سەرجەم ئەو تاوانانە دەکات کە لە لایەن بایدن و خێزانەکەیەوە ئەنجامدراون.