هاوکات لە گەڵ بەردەوامی هاوکاری دارایی و سەربازییەکانی وڵاتانی ڕۆژئاوا بە سەرکردایەتی ئەمریکا بۆ ئۆکراینا، وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ڕێژەی هاوکارییەکانی وڵاتەکەیی بە نزیکەی 44 ملیار دۆلار ناو بردووە.
وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە لە سەردەمی سەرۆکایەتی جۆبایدن بە گشتی زیاتر لە 43 ملیار و 700 ملیۆن دۆلار هاوکاری ئۆکراینا کراوە کە 43 ملیار لەو هاوکارییانەش پاش 24 ی شوباتی 2022، واتە دەستپێکردنی شەڕی ڕووسیا و ئۆکراینا، بووە.
وەزارەتی بەرگری ئەمریکا هەروەها ڕایگەیاندووە کە نوێترین هاوکاریش بڕی 200 ملیۆن دۆلار و لە بواری مووشەکیدا دەبێت.