بلینکەن: پەرەسەندنی شەڕی غەززە لە بەرژەوەندی هیچ لایەنێکدا نییە

(0) / / ئەمەریکا / ئەنتۆنی بلینکەن ئیسرائیل ئەمریکا


Nov 03, 2023

قەبارەی فۆنت:
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا وتی کە پەرەسەندنی ئاڵۆزییەکانی غەززە لە بەرژەوەندی هیچ لایەنێکدا نییە.
ئەنتۆنی بلینکەن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند کە لە میانەی سەردانەکەی بۆ تەل ئەبیب جەخت لە سەر پاراستنی کەسانی سڤیل دەکاتەوە.
ناوبراو وتی کە ئەو شێوازەی ئیسرائیل لە شەڕەکانیدا بەکاری دێنێت، بابەتێکی گرنگە.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە ئاماژە بەوەی کە خەڵکی سڤلیی فەڵەستین باجی ئەم شەڕە دەدەن، ڕایگەیاند کە بۆ گەیشتنی هاوکارییە مرۆڤدۆستانەکان بە غەززە گوشار دەخاتە سەر ئیسرائیل.
وتیشی کە ئەمریکا پابەندی پاراستنی گیانی خەڵکی سڤیلە.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بزوتنەوەی حەماس و لایەنەکانی فەڵەستینی بەوە تۆمەتبار کرد کە لە خەڵکی سڤیل و نەخۆشخانەکان وەک قەڵغانی مرۆڤی کەڵک وەردەگرن.