کیلابی دژی ناردنی 700 ملیار دینارەکە بۆ هەرێم سکاڵا تۆمار دەکات
(0) /
یوسف كیلابی، په‌رله‌مانتاری عێراق ده‌ڵێت، هه‌رێم دان به رۆژی سه‌ركه‌وتنی عێراقدا نانێت و نه‌یكردوه به پشوو، سبه‌ینێش سكاڵا له‌دژی ئه‌و بانكانه تۆمار ده‌كه‌ن كه پاره‌یان به قه‌رز به هه‌رێم داوه.
له هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئێكس، یوسف كیلابی، په‌رله‌مانتاری عێراق ئه‌و بانكانه‌ی كردوه‌ته ئامانج كه 700 ملیار دیناره‌كه به هه‌رێم ده‌ده‌ن و ده‌ڵێت: سبه‌ینێ سكاڵایه‌ك دژی به‌ڕێوه‌به‌ری بانكه‌كان و ئه‌نجومه‌نی كارگێڕییان تۆمار ده‌كه‌ین كه به‌پێچه‌وانه‌ی یاساوه پاره‌یان به قه‌رز داوه به هه‌رێم.
كیلابی نوسیویه‌تی: "پێشتر له كۆبونه‌وه‌ی فه‌رمی لیژنه‌ی داراییدا ئه‌و بانكانهمان ئاگادار كردبوه‌وه كه پاره به هه‌رێم نه‌ده‌ن و ئه‌وه‌ش وتراوه كه هه‌رێم هه‌رگیز پابه‌ند نه‌بووه به پرۆژه‌یاسای بودجه‌وه.
له كۆتایی نوسینه‌كه‌یدا، كیلابی ره‌خنه‌یه‌كی دیكه‌ی له هه‌رێم گرتوه‌و ده‌ڵێت: "حكومه‌تی هه‌رێم دان به رۆژی سه‌ركه‌وتنی عێراق (سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر داعش) نانێت و نه‌یكردوه به پشوو."
تێبينيێك بنێرە: