ئێران و میسر چۆنیەتی ئاڵوگۆڕی باڵیۆزەکانیان تاوتوێ دەکەن

(0) / / ئەفریقیا / ئێران میسر عەبدولفەتاح سیسی ئیبراهیم ڕەئیسی


Dec 30, 2023

قەبارەی فۆنت:
ئەندامێکی ئەنجومەنی کاروباری دەرەوەی میسر ڕایگەیاند کە ڕەنگە وڵاتەکەی لە گەڵ ئێران لە داهاتوودا باڵیۆزەکانیان ئاڵوگۆڕ بکەن.
ڕەخا ئەحمەد حەسەن ڕایگەیاند لە پاش گەڕانەوەی پەیوەندییەکانی تاران و قاهیرە و وتووێژە تەلەفوونییەکەی ئەم دواییەی ئیبراهیم ڕەئیسی و عەبدولفەتاح سیسی، چاوەڕوان دەکرێت کە پەیوەندییەکانی نێوان هەر دوو وڵات بە تەواوی دەست پێبکاتەوە.
ناوبراو ڕایگەیاند کە پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و میسر لەم قۆناغەدا پیشان دەدات کە گەڕانەوەی باڵیۆزەکان نزیکە و لێدوانەکانی هەیسەم بن تارق سوڵتانی عۆمانیش پیشاندەری ئەوەیە کە ناوبراو نێوەندگێڕی ئەم دۆسیەی کردووە.