هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دواخرایەوە

(0) / / ئاسیا / عێراق


Jan 27, 2024

قەبارەی فۆنت:
هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی پەرلەمانی عێراق جارێکی دیکە دوا خرایەوە.

 

ڕۆژی شەممە پەرلەمانی عێراق بە ئامادەبوونی 180 ئەندام کۆبووە و کۆبوونەوەکەش لە لایەن موحسین مەندەلاوی سەرۆکایەتی دەکرا.
لە کۆبوونەوەدا جارێکی دیکە هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی پەرلەمان بۆ پاش یەکلاییبوونەوەی سکاڵاکان لە دادگای فیدراڵی دوا خرا.
پێشتریش چەندین جار کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێ دواخرا و یەک کۆبوونەوەش کە بەڕێوەچوو لە گەڕی یەکەمدا هیچ کاندیدێک دەنگی پێویستی بە دەست نەهێنا.