وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ڕۆژی دووشەممە 29 ی کانوونی دووەمی 2024 بانکی الهدی ی عێراقی خستە ڕیزی سزاکانی ئەو وڵاتەوە و ڕایگەیاند کە ئەو بانکە سەرچاوە داراییەکانی گرووپە نەیارەکان دابین دەکات.
ئەمریکا هەروەها حسێن مونس سەرۆکی بزوتنەوەی حقوق و ئەندامی پەرلەمانی عێراقی بە تۆمەتی هاوکاریکردنی سوپای پاسدارانی ئێران سزا داوە.