سودانی سەردانی هۆڵەندای کرد

(0) / / ئاسیا / عێراق محەممەد شیاع سودانی


Feb 15, 2024

قەبارەی فۆنت:
سەرۆک وەزیرانی عێراق بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە هۆڵەندا.
محەممەد شیاع سودانی ئەمڕۆ پێنج شەممە سەردانی هۆڵەندای کرد و سەردانەکەش لە سەر بانگهێشتی فەرمی سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە بووە.
پتەوکردنی هاوکارییە ئابورییەکانی نێوان هەر دوو وڵات لە ڕیزی گرنگترین ئامانجەکانی سەردانەکەی سودانییە.