نادیە موراد لە گەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆبووە

(0) / / ئەمەریکا / نادیە موراد ئەمریکا سوریا عێراق


Mar 07, 2024

قەبارەی فۆنت:
باڵیۆزی نیازپاکیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و براوەی نۆبڵی ئاشتی لە گەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە واشنتن کۆبووە.
نادیە موراد لە گەڵ ئەنتۆنی بلینکەن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆبووە.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس سەبارەت بەو کۆبوونەوە ڕایگەیاندووە کە وڵاتەکەی پشتیوانی لە کوردانی ئێزدی دەکات.
لەو پەیامەدا هاتووە کە " پاڵپشتی نەگۆڕمان بۆ دادپەروەری و چاکبوونەوەی ئێزدییەکان و ئەوانەش ڕزگاربوونی جینۆسایدن لە عێراق و سوریا، دووپاتکردووەتەوە ".