وڵاتانی عەرەبی دۆزی فەڵەستین، بۆ مەرامی خۆیان بەکاردەهێنن

(0) / / چاوپێكەوتن / ڕوانگە فەڵەستین


Apr 01, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگه ـ مامۆستایەکی ئاینی، لە پاڵ پیرۆزکردنی ڕۆژی قودسدا دەڵێت: ناکرێت هیچ ئاینێک و بیروباوەڕێک بەتەنها قودس قۆرخ بکات، چونکە ڕوگەی هەمو ئاینەکانە و ١٦ مانگ ڕوگەی ئێمەی مسوڵمان بووە و ئێستاش یەکێکە لە سێ مزگەوتە هەرەگرنگ و گەورە و پیرۆزەکان کە پێغەمەر(د.خ) دەفەرموێت پشتوێنی بۆ دەبەستین و عیبادەتی گەورەی تێدا ئەنجام دەدرێت، بۆیە بەلای ئێمەی مسوڵمانانەوە بایەخێکی گەورە و گرنگی هەیە.

مامۆستا مەلا نادر عەلی، پەیامنێری ئاشتی نێودەوڵەتی،ئاشکرای کرد: بەداخەوە جگە لە ئێمەی کورد هیچ وڵاتێکی عەرەبی بەناو ئیسلامی نە هاوسۆزیانە و نە دڵسۆزیشیانە و نە بەپێی پێویست ئاوڕیان لە گەلی فەلەستین داوەتەو بگرە هەندێک لە وڵاتانی عەرەبی بۆمەرامی خۆیان بەکاریان دەهێنن و بەشێکیشیان لە بەرامبەر ئەو هەمو زوڵمەی کە لێیان دەکرێت بێدەنگن وەک چۆن ئێمەی کورد، ئەو هەمو زوڵمەی لێمان کرا، ئەنفال و کیمیاباران و جینۆساید کراین و کەچی هەمو دونیا بەرامبەرمان بێدەنگ بوون ئێستاش ئاوا بەرامبەر بە گەلی فەلەستین بێدەنگیان هەڵبژاردووە و ئێمەی کورد هیوا خوازین هیچ گەل و نەتەوەیەک ڕووبەڕوی زوڵم ستەم نەبێتەوە، وەک چۆن ئێستا زوڵم لە گەلی فەلەستین دەکرێت، بەداخەوە وڵاتانی عەرەبی بێدەنگن 

مامۆستا مەلا نادر عەلی، پەیامنێری ئاشتی نێودەوڵەتی، ڕونیشی کردەوە: لەگەڵ ئەوەی ئێمەی گەلی کورد مرۆڤ دۆستین، لە هەمانکاتدا وەک هاودینێک دڵسۆز و هاوهەڵوێست و خەمۆریانین، هەربۆیە لێرەوە دەبینین گەلی ئێمە سەرەڕای ئەوەی کە خۆمان لە قەیرانێکی قوڵدا دەژین کەچی ئەوانمان لەبیرنەکردووە و لە جەند ڕێگایەکەوە خەریکی کۆکردنەوەی کۆمەک و هاوکارین بۆیان، کەچی ئەو هەموو وڵاتە عەرەبیانە ئامادەنین هاوکاریانبن، لەگەڵ ئەوەشدا بەردەوام سەرقاڵی گردبونەوە و ناڕەزایەتی دەربڕینین دژی ئەوزوڵمەی کە لێیان دەکرێت وەپێویستە هەوڵەکان بۆ ئیدانەکردنی ئەو زوڵمە فراوانتربێت و دەمانەوێت گەلی فەلەستین لە ئاشتی و ئازادیدا بژین.