سەرەتایی مانگی داهاتوو کۆنگرەی پزیشکانی ڤێتێرنەری عێراق، بەڕێوە دەچێت

(0) / / فایلی تایبەت / ڕوانگە پزیشک ڤیتێرنەری


Apr 06, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە ـ سەرەتایی مانگی داهاتوو کۆنگرەی پزیشکانی ڤێتێرنەری عێراق، بەڕێوە دەچێت.

لە گفتوگۆی نێوان نوێنەرانی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێم و هەروەها نەقیب و دەستەی کارگێری سەندیکای پزیشکانی ڤێتێرنەری بەغدا بڕیاردرا 
کاربکرێ بۆ دانانی یەک نەخشەی هاوبەشی کۆنترۆڵکردنی نەخۆشییەکان و پێشخستنی سێکتەری سامانی ئاژەڵی و  ڤێتێرنەری لە نێوان هەرێمی کوردستان و عێراقدا.

 بە ئامادبونی هەریەکە لە بریکاری وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێم "کەریم سلێمان" وە بەئامادەبوونی ڕاوێژکاری وەزارەت و بەرێوەبەری گشتی سامانی ئاژەڵ و ڤێتێرنەری و بەرێوەبەری سامانی ئاژەڵ و بە ئامادەبوونی نەقیبی سەندیکای پزیشکانی ڤێتێرنەری هەولێر ،کۆبونەوەیەکی تایبەت بەرێوەچوو لەگەل نەقیب و دەستەی کارگێری سەندیکای پزیشکانی ڤێتێرنەری بەغدا ،کە لەحکومەتی فیدراڵیەوە سەردانی هەرێمی کوردستانیان کردبوو 

لەم دیدارەدا کە چەندین خاوەن پڕۆژە و کۆمپانیای وەبەرهێنەری سامانی ئاژەڵی و ڤێتێرنەری و دەرمان ئامادەیبوون، گفتوگۆکرا دەربارەی چۆنیەتی ئامادەکارییەکان و هەماهەنگیکردن لەنێوان هەردوولا، بۆ بەشداریکردنی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو وە خاوەنی کۆمپانیا و پڕۆژەکانی وەبەرهێنەران لە بوارەکانی ئاژەڵداری و ڤێتێرنەری لە "کۆنگرەی پزیشکانی ڤێتێرنەری عێراق" لە بەغدا ،کە وابڕیارە لەسەرەتایی مانگی داهاتوو ئەنجام بدرێت.

هەر لەم دیدارەدا جەختکرایەوە لەسەر بەشداری و ڕۆلی کارایی وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم و سەندیکای پزیشکانی هەرێم بەتایبەتی لە بوارەکانی گرنگیدان بەسامانی ئاژەڵی و کارکردن بۆ دانانی یەک نەخشەی هاوبەشی کۆنترۆڵکردنی نەخۆشییەکانی ئاژەڵی و پەلەوەری و دابینکردنی پێویستیەکان و چۆنیەتی بەبازاڕکردنی بەرووبوومی کێڵگە پەلەوەرییەکان و هەماهەنگی زیاتر بۆ چۆنیەتی پێشخستنی سێکتەری ڤێتێرنەری و ئاژەڵداری لە نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ .