کارکردن لە وێستگەی پاککردنەوەی ئاوی دەربەندیخان دەستیپێکردەوە

(0) / / فایلی تایبەت / ڕوانگه دەربندیخان


Apr 18, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە _ لە ئەمڕۆوە کارکردن لە وێستگەی پاککردنەوەی ئاوی دەربەندیخان دەستیپێکردەوە
 
لەم ڕۆوە کارکردن لە پرۆژەی وێستگەی پاککردنەوەی ئاوی دەربەندیخان دەستیپێکردەوە، قایمقامی قەزاکەش ڕایدەگیەنێت: وێستگەکە لە ساڵی 2014 وە دەست بەدروستکردنی کراوە و بەڵام بەهۆی قەیرانی داراییەوە تائێستا تەواو نەکراوە

سڵێمان محمد سعید، قایمقامی قەزای دەربەندیخان ڕایگەیاند: ئەم وێستگەیە لە ساڵی 2014 وە دروستکراوە و 50% کارەکانی تەواوکراوە، بەڵام بەهۆی قەیرانی دارایەوە نەتوانرا بەیەکجاری تەواوبکرێت.

وتیشی: لە ئێستادا بڕی پێنج ملیۆن دۆلاری بۆ تەرخانکراوە و لەم ڕۆوە دوبارە دەستکراوەتەوە بەکارکردن تیایدا و واچاوەڕێ دەکرێت تاوەکو هەشت مانگی دیکە بەیەکجاری تەواو بێت.

سڵێمان محمد سعید، قایمقامی قەزای دەربەندیخان، ڕونیشی کردەوە: ئەم وێستگەیە  توانای هەیە کە لە یەک کاژمێردا  هەزار مەتر سێجا ئاو پاک بکاتەوە. واتا لە ڕۆژێکدا توانای بیست هەزار مەتر هەیە و بەمەش تاڕادەیەکی باش چارەسەری کێشە ئاوی خواردنەوە لە قەزاکەدا دەکرێت.