ڕوانگه ـ گۆڤاری پاسەر بۆ زانستە پەتیی و کردارییەکانی زانکۆی گەرمیان لە دەستکەوتێکی زانستی گرنگدا توانی لە پلاتفۆرمی سیماگۆ scimago journal & country rank (SJR)) ئیندێکس بکرێت، گۆڤاری پاسەر بە نمرەی سەرەتایی SJR ـی (٠،١٣) ئیندێکسی (٥)ی بەدستھێناوە، بەو بۆنەیەوە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى پیرۆزباى لە زانکۆى گەرمیان دەکات.
ئەم دەستکەوتە دوابەدوای ئەوە دێت کە گۆڤارەکە وەکو یەکەمین گۆڤاری زانستی لە زانکۆکانی ھەرێمی کوردستان لە داتابەیسی (Scopus) تۆمارکرا.
ههروهها گۆڤاری پاسهر پێگهی خۆی له ئیندێكسكردن له چهندین داتابهیسی ئیندێكسكردنی گرنگ وجیاوازدا دهپارێزێت. له وانه (OpenAIRE Crossref, DOAJ). ئهم کۆمەڵە ئیندیكس كردنه بهرفراوانه جهخت لهسهر پابهندبوونی گۆڤارهكه دهكاتهوه به دهستڕاگەیشتن به كراوهیی و بڵاوکردنەوهی توێژینهوهی كاریگهر.
تۆمارکردنی گۆڤاری پاسەر لە سیماگۆ پێگەی گۆڤارەکەی وەکو سەکۆیەکی بەناوبانگ بۆ بڵاوکردنەوەی توێژینەوەی زانستی ئاست بەرز لە بوارەکانی زانستە پەتیی و کردارییەکاندا چەسپاندووە، ئەمەش دەبێتە ھۆکار بۆ بەرزکردنەوەی توانای دۆزینەوەی بڵاوکەرەوەکانی، ھەروەھا ڕاکێشانی زیاتری توێژەران بۆ لای گۆڤارەکە و بەشداری کارایی لەزیاتر پێشخستنی زانستدا.