ڕوانگە - سەرۆک وەزیران محەمەد شیاع سودانی وسەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆگان ئەمڕۆ دووشەممە جەختیان لەوەکردەوەکە نیازمەندیەک لەئارادایە بۆ دروستکردنی دەزگای پیشەسازی عێڕاقی - تورکی هاوبەش لەناوعێڕاقدا.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەبەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی ڕوانگە ناردوویەتی ئاماژەی بەوەکرد کە سەرۆک وەزیران سودانی و سەرۆکی تورکی ئەردۆگان سەرۆکایەتی شاندی وڵاتەکانیان کرد لەوگفتووگۆ فراوانەی کەلەنێوانیان سازدرا کەلە کوشکی حکومی لەبەغدا بەڕێوەچوو ، کەتیایدا باس لە ڕێککەوتنی ستڕاتیژی کرا بۆ کاری هاوبەش و بەردەوام، جەختیش کرایەوەسەر ڕێگای گەشەپێدان  کەگرنگیەکی ئابووری بێوێنەی هەیە.
وتیشی لە گفتووگۆکاندا باس لە پەڕەپێدانی پەیوەندی بازرگانی وئابووری و وەبەرهێنانی هاوبەش کرا و باسی کاراکردنەوەی ئەنجومەنی کاری عێڕاقی تورکی کرا بۆ گۆڕینەوەی شارەزایی وزانیاری، هەروەها باسی پتەوکردنی لایەنی ئەمنی نێوان هەردوووڵات کرا.
بەیاننامەکە ئاماژەشی بەوەکرد کرد نیازمەندیەکی زەروور هەیەبۆ دروستکردنی دەزگای پیشەسازی عێڕاقی - تورکی هاوبەش بەسەرمایەی هەردوولا وکارکردنی بەردەوام بۆ ئاسانکردنی ڕێکارەکانی گەشتکردن لەنێوان هەردوولا بەمەبەستی بازرگانی و چارەسەری و وەبەرهێنان و خوێندن، جگەلەوەش هەردوولا ڕێککەوتن لەسەر هەنگاونان بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەگەلی هاوبەش لەبوارەکانی کۆمەڵایەتی و مرۆیی و خوێندنی باڵاودانپیانان بە زانکۆکان.
ڕوونیشی کردەوەکە لەمیانەی گفتووگۆکاندا ڕێککەوتن کرا لەسەر هەماهەنگی لەبواری ئاو پڕۆژەکانی ژێرخان بۆ ئاودێری و کشتوکاڵ و کارەباو تەندروستی و وەرزش و لاوان.
بەیاننامەکە تیشکی خستە سەرئەوەش کە پێش گفتووگۆکان دیدارێکی دووقۆڵی لەنێوان سودانی و ئەردۆگان سازدرا کەتیایدا باس لەڕەوشی پەیوەندیەکانی هەردوولا و ڕێگاکانی پەڕەپێدانیان کرا لەسەرجەم بوارەکاندا، هەروەها جەختکرایەوەسەر ڕاگرتنی شەڕوهێرشی سەر غەززە.