بە بردنەوە لە كۆمپانیای KAR ؛ كۆمپانیای چینی ZPEC  وەبەرهێنان لە كێڵگەی ڕۆژهەڵاتی بەغدا و درێژكراوەی باكوری بردەوە

(0) / / عێراق / ڕوانگە کوردستان کۆمپانیای کار كۆمپانیای چینی ZPEC


May 11, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - ئەمڕۆ شەممە كۆمپانیای چینی ZPEC توانی وەبەرهێنان لە كێڵگەی ڕۆژهەڵاتی بەغدا - درێژكراوەی باكور بباتەوە، ئەمەش لە چوارچێوەی گەڕی پێنجەم وتەواوكار و شەشەمی مۆڵەتدان هات.
كۆمپانیای چینی ZPEC توانی وەبەرهێنان لە كێڵگەی ڕۆژهەڵاتی بەغدا و درێژكراوەی باكور بردەوە، دوای ئەوەی كێبڕكێی لەگەڵ كۆمپانیای KAR عێراقی كرد.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە مەراسیمی دەستپێكردنی گەڕی پێنجەمی تەواوكەر و شەشەمین گەڕی مۆڵەتدان بۆ كێڵگە نەوتی و گازییەكان دەستیپێكرد، بە ئامادەبوون و پاڵپشتی محەمەد شیاع  سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران.
گەشتەكە 29 پڕۆژەی كێڵگە و پەچەی گەڕان بەدوای نەوت و گاز لەخۆدەگرێت، كە بەسەر 12 پارێزگاری عێراقدا دابەشكراون.
چالاكییەكان بریتی بوون لە كێبڕكێی نێوان ئەو كۆمپانیایانە كە داواكارییان پێشكەش كردووە بۆ ئەو پڕۆژانەی پەیوەستن بە گەڕی پێنجەمی مۆڵەتپێدانی تەواوكەر و گەڕی شەشەمی مۆڵەتدان كە كێڵگە نەوتی و گازییەكان لەخۆدەگرێت.
عاسم جیهاد  وتەبێژی وەزارەتی نەوت ڕایگەیاند : رۆژی یەكەم بریتی دەبێت لەراگەیاندنی كۆمپانیا براوەكان بۆ كێڵگەكانی (رۆژهەڵاتی بەغدا،درێژكراوەی باكوور،كێڵگەی دیمە- میسان،كێڵگەی فوراتی ناوەراست،عەكاشات،فاو،عنەز،تەل حەجەر،بولخانە،عانە).