راهێنەری ریاڵ مەدرید نهێنی بردنەوەی جامەکە ئاشکرا دەکات

(0) / / ئەورووپا / ڕوانگە وەرزش ڕیال گەیم تۆپی پێ


Jun 02, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگە ـ لە یاری کۆتایی چامپیۆنسلیگی ئەوروپا ریاڵ مەدرید توانی2-0لە دۆرتمۆندی ئەڵمانی بباتەوەو ببێتە پاڵەوانی جامەکە.ئەمەش بۆ جاری 15لە مێژوویدا.
راهێنەری ریاڵ مەدرید نهێنی سەرکەوتنەکە ئاشکرا دەکات و رایدەگەیەنێت گێمی یەکەم تەمبەڵ بوون.
 کارلۆ ئەنچیلۆتی (ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید): وتی لە گێمی دووەمدا باشتر بووین و ئەوانیش لە گێمی یەکەمدا باشتر بوون من لە گۆڕانکارییەکان درەنگ بووم کە پێشبینی ئەوەم دەکرد یارییەکە بچێتە کاتی زیادکراوەوە.
لەسەر تۆنی کرۆس کارلۆ ئەنچیلۆتی وتی: "کەمێک دڵتەنگم چونکە ویستی بەم شێوەیە بەردەوام بێت دەبێت ڕێزی لێبگریت.”
  وتیشی" تۆزێک فشارم خستە سەر یاریزانەکان لە گێمی یەکەمدا کەمێک تەمبەڵی بووین،لە گێمی یەکەمدا زۆر ئازارمان چەشت، لە گێمی دووەمیشدا هاوسەنگی زیاتر بوو خەونەکە بەردەوامە”.