نەتانیاهۆ کابینەی جەنگی هەڵوەشاندەوە

(0) / / ئاسیا / ڕوانگە ئیسرائیل کابینەی جەنگ


Jun 17, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - تەلەڤزیۆنی ئیسرائیل ڕایگەیاند کە ناتانیاهۆ کابینەی جەنگی هەڵوەشاندەوە.

 سەرچاوە ئاماژەپێکراوەکە ئاماژەی بەوەدا کە وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ڕژێمی زایۆنی، ئیتمار بن گوێر، بەنیازی پەیوەندیکردن بە کابینەی جەنگەوە بووە، بەڵام نەتانیاهۆ دوای داواکارییەکەی کابینەی جەنگی هەڵوەشاندۆتەوە.

 کەناڵی ١٢ ڕژێمی زایۆنی ڕایگەیاند کە نەتانیاهۆ لە جیاتی کابینەی جەنگ، کابینەیەکی سنووردار بۆ ڕاوێژ لەسەر بابەتە هەستیارەکاندا پێکدەهێنێت.