
- كوردستان
- 135
June 20, 2024
ڕوانگە - بەڕێوەبەری سامانی ماسی لە وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان، ڕایدەگەیەنێت:" بەیانی ڕۆژی پێنج شەممە 2024/6/20 دواڕۆژی قەدەغەی ڕاوە ماسیە ،وە ڕۆژی هەینی2024/6/21 ڕاوی ماسی ئاسایی دەبێتەوە.
بەڕێوەبەری سامانی ماسی لە وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان، داوا لە هاووڵاتیان دەکات لەکاتی ڕاوی ماسی پابەندی یاسا و ڕێنمایەکان بن و خۆیان بەدوور بگرن لە ڕاوکردن بە تۆڕی کون بچوک و کارەبا و تەقەمەنی و مەوادی کیمیایی و بەکۆمەڵ وە کوشتنی ماسی چونکە لەهەموو کاتێک ئەو ڕێگایانەی ڕاوکردن بەپێی یاسا ڕێگەپێنەدراوە.