ئوتێلەکانی یابان پێشوازی لە گەشتیارانی ئیسرائیل ناکەن

(0) / / ئاسیا / ڕوانگە ئیسرائیل گەشتیار


Jun 20, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە ـ ئیسرائیلییەکان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ڕایانگەیاندووە کە ڕێگەیان پێنەدراوە لە هۆتێلەکانی یابان نیشتەجێ بن و دەڵێن داڵدەدانی هەر کەسێک پەیوەندی بە سوپای ئیسرائیلەوە هەبێت لەوانەیە وەک چالاکییەکی جەنگ سەیر بکرێت کە بەگوێرەی یاسای نێودەوڵەتی تاوانبارکراوە و لەوانەیە ئەو ئوتێلانە ڕووبەڕووی بەرپرسیارێتی یاسایی بکاتەوە.

ئەمەی خوارەوە ڕوونکردنەوەیەکە لەسەر ئەو نامەیەی کە بە گەشتیارێکی ئیسرائیلی گەشتووە لە ئوتێلی (ماتریاڵ) لە یابان.

بەداخەوە پێتان ڕادەگەیەنین کە بەهۆی ڕاپۆرتی تاوانەکانی جەنگەوە کە لەلایەن هێزەکانی سوریای ئیسرائیلەوە ئەنجامدراون... ئێمە ناتوانین ئەو کەسانە قبوڵ بکەین کە گومانیان لێدەکرێت پەیوەندییان بە سوپاوە هەبێت."

بە کورتی، ئەم ئوتێلە یابانییە وای دادەنێت کە هەموو هاوڵاتیانی ئەم قەوارەیە ئەندامی سوپای داگیرکەرن