ڕاگەیێندراوێک لە پارێزگاری نوێی کەرکوکەوە

(0) / / عێراق / ڕوانگە کوردستان کەرکوک ڕێبوار تەها


Aug 12, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگە - دوابەدوای دەستنیشانکردنی وەک پارێزگاری نوێی کەرکوک، رێبوار تەها، پارێزگاری نوێی کەرکوک، ڕایگەیاند:" لە ئەمڕۆ بە دواوە قۆناغێکی نوێ لە کەرکوک دەستپێدەکات، کە ئەویش قۆناغی هێنانەکایەی ئاشتی و ئاوەدانی و خزمەتکردنی هەموو هاووڵاتییانە بێ جیاوازی

رێبوار تەها، پارێزگاری نوێی کەرکوک، لە ڕاگەێندراوێکدا، ئاماژەی بەوەشکرد:"هەموو هەوڵەکانمان دەخەینە گەڕ لە پێناو چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری و بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەکان و بوژاندنەوی ژێرخانی ئابووری و برودان بە کەرتە جیاجیاکان و بەگرخستنی سەرچاوە دەوڵەمەندەکانی کەرکوک بۆ باشترکردنی بژێوی ژیانی هاووڵاتییانی خۆشەویستی شاری کەرکوک

دەقی ڕاگەێندراوەکەی رێبوار تەها، پارێزگاری نوێی کەرکوک

بەناوی خوای گەورە و میهرەبان

هاووڵاتییانی ئازیزی کەرکوک، هێز و لایەنە سیاسییەکان..

هەموو لایەك دڵنیا دەكەینه‌وه‌ لە ئەمڕۆ بە دواوە قۆناغێکی نوێ لە کەرکوک دەستپێدەکات، کە ئەویش قۆناغی هێنانەکایەی ئاشتی و ئاوەدانی و خزمەتکردنی هەموو هاووڵاتییانە بێ جیاوازی.

هەر لێرەشەوە رایدەگەیەنین کە هەموو هەوڵەکانمان دەخەینە گەڕ لە پێناو چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری و بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەکان و بوژاندنەوی ژێرخانی ئابووری و برودان بە کەرتە جیاجیاکان و بەگرخستنی سەرچاوە دەوڵەمەندەکانی کەرکوک بۆ باشترکردنی بژێوی ژیانی هاووڵاتییانی خۆشەویستی شاری کەرکوک.

هاوکات دووپاتیدەکەینەوە ئەم پێگەیە دەکەینە ئامرازێک بۆ بەرقەرارکردنی ئاشتەوایی سیاسی و کۆمەڵایەتی و بەهێزکردنی یەکترقبوڵکردن و پێکەوەکارکردن و پتەوکردنی برایەتی و پێکەوەژیان لە نێوان سەرجەم پێکهاتەکانی کەرکوک بێ جیاکاری.

هەروەها جەختدەکەینەوە پارێزگاری داهاتووی کەرکوک، پارێزگاری کورد، عەرەب، تورکمان، مەسیحییەکان، هەموو چین و توێژەکانی کەرکوک دەبێت بەبێ جیاوازی.

زۆر سوپاس بۆ خۆڕاگری خەڵکی بەئەمەکی کەرکوک، سوپاس بۆ متمانەی ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک، سوپاس و رێز بۆ پشتیوانی و پشتگیری سەرۆک بافڵ تاڵەبانی و سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، سوپاس بۆ ئەو تیمەی پێکەوەکارمان کرد و پێکەوە سەرکەوتین.

پشتیوان بەخوای گەورە جێی ئەو متمانە گەورەیە دەبین، هەروەها لە ئاست ئەو بەرپرسیاریەتییە گەورەیەش دەبین.

رێبوار تەها