ڕوانگە - بڕیارە لە 18-10ى ئەمساڵ دەنگدانی تایبەت و لە 20-10-2024، دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنى خولى شەشەمى پەرلەمانى کوردستان بەڕێوەبچێت.

ئەمڕۆ شەممە 14-9-2024، عیماد جەمیل، سەرۆکی تیمی میدیایی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، چاوەڕواندەکرێت ناوەڕاستى ئەم هەفتەیە ئەنجوومەنی کۆمیسیاران بۆ پەسندکردنی کاندیدەکانى پەرلەمانی کوردستان کۆبێتەوە.

 وتیشى، دوای پەسندکردنی ناوی پاڵێوراوان، رۆژێک دواتر بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات.
بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، دوو ملیۆن و 899 هەزار و 578 کەس مافی دەنگدانیان هەیە کە دوو ملیۆن و 683 هەزار و 618ـیان دەنگدەری گشتی و 215 هەزار و 960ـیان دەنگدەری تایبەتن.

بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان 13 حزبى سیاسى و دوو هاوپەیمانى بەشداری دەکەن لە هەڵبژاردنی پەرلەمان کوردستاندا، بە ئامانجی بەدەستهێنانی 100 کورسییەکەی پەرلەمانی کوردستان.