سبەینێ یەکشەممە پشووی فەرمی دەبێت

(0) / / كوردستان / ڕوانگە کوردستان


Sep 14, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگە - بەبۆنەی لەدایکبونی پێشەوای مرۆڤایەتی حەزرەتی محمد د. خ سبەی یەکشەممە ٢٠٢٤/٩/١٥ لە عێراق و هەرێمی کوردستان پشووی فەرمی دەبێت .
 
پێشوتر دیوانی وەقفی سوننیی عێراق،ئاشکرایکردبوو، کە ڕۆژی15ی 9 یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلامە د. خ لەسەر بێت. بۆیە بە گوێرەی یاسای پشووە فەرمییەکانی عێراق بۆ ئەمساڵ، رۆژی 12ی "ربیع الاول" لە سەرتاسەری عێراقدا پشووی فەرمییە.
 
هەربەو بۆنە پیرۆزەوە بە گوێرەی ڕۆژژمێری حکومەتی هەرێمی کوردستان، سبەینێ یەکشەممە، پشووی فەرمی دەبێت.