هەواڵێک لە بارەی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکانەوە

(0) / / كوردستان / ڕوانگە بێ سەرەتا کوردستان هەرێمی کوردستان


9 كاتژمێر لەمەوپێش

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - ماوەیەکە دەنگۆی ئەوە بڵاوبۆتەوە کە هەموو ئەو ئۆتۆمبێلە بێسەرەتایانەی لەناو هەرێمی کوردستان و بەتایبەت سنوری پارزگای سلێمانیدان لەڕێگەی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی و ئاسایشی شارەکانەوە کۆدی تایبەتیان پێدەدرێت، لاى خۆیشیه‌وه‌، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی دەزگای ئاسایشی هەرێم، ڕایدەگەیەنێت:" ئەم دەنگۆیانە دورن لە ڕاستییەوە و ئاماژە بەوەش دەکات مامەڵەی ئەو ئۆتۆمبێلانە پەیوەندی بە بەڕێوەبەرایەتیەکانی هاتۆچۆوە هەیە.

سەلام عەبدولخالق بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی دەزگای ئاسایشی هەرێم،بۆ ڕوانگە ڕایگەیاند:" بە هەموو شێوەیەک ڕتیدەکەینەوە کە لەڕێگەی ئێمەوە کۆدی تایبەت بدرێت بەو ئۆتۆمبێلە بێسەرەتایانەی کە هاتوونەتە ناو هەرێمی کوردستان.

وتیشی:"  پرسی پێدانی کۆت و دروستکردنی مامەڵەی ئەو ئۆتۆمبێلانە پەیوەندی بە بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتووچۆوە هەیە.

سەلام عەبدولخالق بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی دەزگای ئاسایشی هەرێم، ڕونیشیکردەوە:" ئەگەر هێزە ئەمنییەکان و بەتایبەت بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی وئاسایشی شارەکان، ئەگەر هەرکەسێک خاوەنی ئەو ئۆتۆمبێلانەبێت و تاوانێکی پێ ئەنجام بدات یاخود تابلۆکەی بگۆڕێت یاخود جامی ئۆتۆمبێلەکەی ڕەش بکات یان سەرکێشییەکی پێبکات، ئەوا خودی ئەوکەسە مامەڵەی یاسای لەگەڵدا دەکرێت و ڕووبەڕووی یاسا دەکرێتەوە