خۆپیشاندان و ناڕەزایی لەبەغدا دەستی پێکرد
(0) /
ڕوانگە - خۆپیشاندانی گروپە شیعیەکانی عێراق بە ئاڵای حیزبوڵای لوبنانی و ئاڵای عێراقەوە لە بەغدای پایتەخت دەستی پێکردووە و بەرەو باڵوێزخانەی ئەمریکا دەڕۆن.
ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، دژی تیرۆری حەسەن نەسروڵا ئەمینداری گشتی حیزبوڵای لوبنانی چەندین هاوڵاتی و گروپی شیعە لە ناوچەی سەوزی بەغدا دەستی پێکردووە و بەرەو بەردەم باڵوێزخانەی ئەمریکا دەڕۆن.
خۆپیشاندەرەکان هوتاف لێدەدەن دژی ئیسرائیل و ئەمریکا و ئاڵای حیزبوڵای لوبنانی و عێراقیشیان بەرزکردووەتەوە.
دوێنێ هەینی لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە باشوری لوبنان بە چڕی بۆردومان کرا و هەرزوو دەنگۆی ئەوە بڵاو بوویەوە کە ئەمینداری حیزبوڵا بەهۆی بۆردومانەکانەوە شەهیدبووە،
ئەمڕۆ میدیای حیزبوڵا ئەوەی پشتڕاست کردەوە کە حەسەن نەسروڵا بەهۆی بۆردومانەکانەوە شەهیدبووە.
تێبينيێك بنێرە: