سەرۆک وەزیرانی عێراق: حکومەت  سەرجەم پێویستییەکانی پرۆسەی هەڵبژاردنی پەڕلەمانی کوردستان دابین دەکات

(0) / / هەڵبژاردن / ڕوانگە کوردستان هەڵبژاردن


Oct 12, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - لە میانەی پێشوازیکردنی لە لە عومەر ئەحمەد، سەرۆکی ئەنجوومەنی کۆمیسیاران لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق و ئەندامی ئەنجوومەنەکە، 

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، ڕایگەیاند:" 
پێویستە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پاک و بێگەرد بێت و گەرەنتی پاراستنی دەنگی دەنگدەران بکرێت.

سەرۆکوەزیرانی عێراق، ڕونیشیکردەوە:"حکومەت پشتیوانی هەوڵەکانی کۆمیسیۆن دەکات و سەرجەم پێویستییەکانی پرۆسەی هەڵبژاردن دابین دەکات.

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، ئاماژەی بەوەشکرد:"پێویستە کۆمیسیۆن و کارمەندەکانی، هەوڵی تەواو بدەن بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن و پشتبەستن بە بێلایەنی، پاک و بێگەردی و بەدیهێنانی دادپەروەریی هەڵبژاردن، کە گەرەنتی پاراستنی دەنگی دەنگدەران بکات لە هەڵبژاردنێکی ئازاد و پاک و بێگەرد، کە خواستی خەڵکی هەرێم بەدیبهێنێت.