بەرپرسێکی باڵای ئێران دەگاتە عێراق
(0) /
ڕوانگە - ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند "ئەمڕۆ، 13ی تشرینی یەکەمی 2024، عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران سەردانی بەغدا دەکات".
ئاماژەی بەوەکرد "لە چوارچێوەی گەشتە دیپلۆماتییەکەیدا بۆ ناوچەکە، عراقچی بە سەرۆکایەتیی شاندیكی حکوومەتیی کۆماری ئیسلامی دەگاتە بەغدا و لەگەڵ فواد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق و بەرپرسانی دیکەی باڵای حکوومەتی عێراق دیدار و گفتوگۆی دەبێت".
وتیشی "سەبارەت بەهێزکردن و فراوانکردنی پەیوەندییەکانی تاران – بەغدا لە لایەنی ئابووری و ئەمنییەوە لەگەڵ دوا پێشهاتەکانی ناوچەکە و شەڕی ئیسرائیل لەگەڵ فەڵەستین و لوبنان گفتوگۆ دەکەن".
تێبينيێك بنێرە: